ڕووداوێکی هاتوچۆ لە بەردەڕەش 45 سەر مەڕی کردە قوربانی و کەسێکیش بریندار بوو

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای گشتیی شارۆچکەی بەردەڕەش 45 سەر مەڕ مردار بوونەوە و کەسێکیش بریندار بوو. ئازاد تەها، گوتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”کاتژمێر 3:20ی بەرەبەیانیی ڕێکەوتی 11/5/2022 ئۆتومبێلێک لەسەر ڕێگای گشتیی نێوان شارۆچکەی بەردەڕەش و پردی حەسەنی لە نزیک گوندی گرگەجوو، خۆی بە مێگەلێک مەڕدا کێشاوە و بەهۆیەوە 45 سەر مەڕ مردار بوونەوە و کەسێکیش کە سەرنشینی ئۆتومبێلەکەیە بریندار بووە”. گوتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک گوتیشی: ڕووداوەکە بەهۆی خێرالێخۆڕینەوە ڕووی داوە.