ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری لە قۆناغی جێبەجێكردندان. بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی گوندی سێبەردان گوژمەی نزیكەی 148 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئەو گوندە خەرج دەكرێت. ئهمڕۆ 15/5/2022 بهپێی راگهیاندراوێكی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانیی هەولێر و بە گوێرەی پلانی 2022 بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گوندی سێبەردان ڕەزامەندی خەرجكردنی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دراوە. وێڕای ئەمە ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا پرۆژەی دیكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.