لە چەمچەماڵ دەست بەسەر 21 کارتۆن دەرمانى نایاساییدا گیرا

بەهۆى نەبوونى مۆڵەتى هاوردەکردنەوە لە سنوورى قەزاى چەمچەماڵ دەست بەسەر بڕێک دەرمانى نایاساییدا گیرا. شەریف ڕەحیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستیى چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “بەهۆی نەبوونی نووسراوی ڕێگەپێدانى کۆنتڕۆڵى جۆریى دەرمان (kmca) و هاوردەکردنی بە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەلایەن هۆبەی کواڵێتیی کۆنتڕۆڵی دەرمانی بانیمەقان، سەر بە بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ دەست گیرا بەسەر بڕی 21 کارتۆن دەرماندا کە دەویسترا بە شێوەى نایاسایى هاوردە بکرێت و ساغ بکرێتەوە”. گوتیشى: “دەرمانەکە بە شێوەى یاسایی مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت و ڕێوشوێنى یاساییش بەرانبەر خاوەنەکەى دەگیرێتە بەر”.