به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه، گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ڕاگیراون. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/5/2022، ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه چڕه‌ى ئه‌مڕۆوه، له كاتژمێر 8ى به‌یانییه‌وه، گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ڕاگیراون، تا ڕه‌وشى كه‌شوهه‌وا ئاسایی نه‌بێته‌وه، گه‌شته‌كان ده‌ست پێناكه‌نه‌وه”. ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكى چڕى خۆڵبارین پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى گرتووه‌ته‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆش وه‌ك پێشبینی كرابوو، خۆڵبارینه‌كه به چڕى هه‌ولێرى گرتووه‌ته‌وه و مه‌وداى بینینى كه‌م كردووه‌ته‌وه.