دەربەندیخان.. دوو یەکەى وێستگەى کارۆئاوى نۆژەن دەکرێنەوە

لەسەر بودجەی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سسەتمى ساردکەرەوەى دوو یەکەى وێستگەى کارۆئاوى دەربەندیخان نۆژەن دەکرێنەوە. بەپێى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کە رۆژی هەینى 27/5/2022، بڵاو کراوەتەوە، بە بڕی ١٣٧ ملیۆن دینار، سستتمی ساردکردنەوەی هەردوو یەکەی (٢ و ٣)ی وێستگەی کارۆئاوی دەربەندیخان نۆژە ندەکرێنەوە.‎ پێشووتر وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کودرستان ڕایگەیاندبوو، کە لە ڕێگەى چەند پڕۆژەیەکى وەکوو وزەی خۆر و ئاو و با، بەرنامەیان هەیە سەرچاوەکانى بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا زیاد بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوى کردارى دەستى پێ کردووە.