روونکردنەوە لەبارەی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دەدرێت

سەرۆکی لێژنەی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ روونکردنەوەیەکی سەبارەت بەنرخ و تێچووی پرۆسە خستە روو. زیندین مەولود سورچی، بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزارییەکانی پرۆسەی حەج سەبارەت بەنرخ و تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ ئەم خاڵانە دەخاتە روو: یەکەم:شوێنی مانەوەی حاجیان (زۆر نزیکتر) لەشوێنی حاجیانی عێراق دابینکراوە بەشێوەیەک نزیک حەرەمی پیرۆزەو پاک وخاوێن و بەکوالێتیەکی باش، حاجیان بەئاسانی دەتوانن ھاتوچۆ بکەن ئەمەش نرخی لەگەڵ شوێنێکی دوورە دەستی بێ کوالێتی دەگۆرێ و جیاوازە. دووەم:نرخی پلیتی فرۆکەی گواستنەوەی ھەرحاجیەکی ھەرێمی کوردستان لەفرۆکەخانەکانی ھەولێر سلێمانی بڕی (١٠٠)دۆلار لەفرۆکەخانەکانی عێراق گرانترە. سێیەم: توانیومانە لەئەمساڵدا سێ ژەم خواردنی شایستەو گونجاو بۆ حاجیانی کوردستان (بەمینیۆی دەوڵەمەندو ھەمەجۆر) دابین بکەین لەکاتێکا لەعێراق تەنیا دوو ژەم خواردن دابین کراوە. چوارەم: سەبارەت بەچارەسەری پزیشکی حاجیان لێژنەکەمان توانی بۆ یەکەمجار گرێبەست لەگەڵ باشترین کۆمپانیای دابینکردنی دەرمانی کوالێتی بەرزی سعودیە بکات جیاواز لەساڵانی ڕابردوو. پێنجەم:لەو بڕەی پارەیەی کەدەکاتە ( ٤٧٠٠ )دۆلاری حاجیانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ بری ( ٣٣٩٧) دۆلار دەچێتەسەرحسابی دەستەی باڵای حەجی عێراق لەبەرامبەر ھۆتێل و مانەوەی حاجیان لەمەدینەی پیرۆز گواستنەوەو تێچووی( المطوفين ى سعوديه) واتە لەوبڕە تەنیا( ١٣٠٠) دۆلار ، بۆئەم ھەموو خزمەتگوزاریانەی خوارەوە لەلایەن لێژنەی ئێمە لەمەککەی پیرۆز بۆ گرێبەستی ھۆتێل و تەندروستی و ھاتوچۆ و دابینکردنی خواردن و دەرمان تەرخانکراوە. شەشەم:دەستەی باڵای حەجی عێراق وێرای پارەی حاجیانی خۆیان ھاوکاری (نفقات الحاکمە) یان ھەیەو بوودجەی تایبەتیان بۆدابین دەکرێ، ھەروەھا دەستەی حەجی عێراق وەبەرھێنان لەپرۆسەی عومڕەدا دەکەن، لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان لەم بودجەو ھاوکارییە بێ بەشکراوە. حەوتەم:بەڕێزان لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان، زانیاریان هەیە لەسەر پڕۆسەی حەج لە ساڵانی ڕابردوو کە خەرجی دووری و نزیکی ھۆتێل لەمەککەی پیرۆزچەندەجیاوازی هەیە بۆ مانەوەی حاجیان. هەشتەم:لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان و ھەرلایەنێک هەر کاتێک بیانەوێت دەتوانن ناوەڕۆکی گرێبەستەکانی تایبەت بە بواری حەج لە بەڕێوەبەایەتی گشتی حەج و عومڕە ببین کە واژۆکراون. لە کۆتایدا ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی وەکو ئەرکێکی نەتەوایەتی و ئایینی خۆمان لە هەموو لایەک بە بەرپرسیارتر و پەرۆشتر بۆ ئەم پرۆسەیە دەبینین بۆ خزمەتکردنی حاجیانی هه رێمی کوردستان ، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین ئەم پرۆسە ئایینیە پیرۆزە تێکەڵ بە ململانێی سیاسی و مزایەدەی سیاسی نەکرێت. زیندین مولود سورچیبریکاری وەزارەت – سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاریەکانی پرۆسەی حەج٣١⁄٥⁄٢٠٢٢