لە ناحیەی قەرەهەنجیر، سەر بە پارێزگای كەركووك، ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەكی دا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا. لەم بارەیەوە، عەقید فارووق گلی، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ناحیەی قەرەهەنجیر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی 6ی 2022، لە نزیك بەنزینخانەی ناحیەی قەرەهەنجیر ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە هاووڵاتییەكی دا. گوتیشی: ”هاووڵاتییەكە ناوی (سەمەد سەلیم) و كارمەندی ئاسایشە، ئێستاش شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە دەستگیر كراوە و لای ئێمەیە”.