پەرلەمانى کوردستان بڕیارە ڕۆژى یەکشەممە كۆبێتەوە و بڕگەیەکى كۆبوونەوەكە گفتوگۆکردن بێت لەسەر گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستییەكانی هاووڵاتییان. لە ئاگادارکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان کە ئەمڕۆ ئاراستەى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کردووە، هاتووە بانگهێشتی گشت ئەندامانى پەرلەمان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (٥)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان له کاتژمێر (١٠) ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه (12/6/2022). بەپێى ئاگادارینامەکە، کارنامەى دانیشتنەکە لەسەر دوو تەوەر دەبێت:یه‌که‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆکردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی (وزه و سامانه سرووشتییه‌کان و پیشه‌سازی و بازرگانی) سه‌باره‌ت به (گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان)، به ئاماده‌بوونی وه‌زیرى بازرگانی و پیشه‌سازی. دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌رکارکردن و هه‌موارکردنی یاسای فیدڕالی و واژۆى ئه‌لیکتڕۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیکتڕۆنییه‌کان.
پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆ لەسەر گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی شمەك دەكات
