شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناجێگیری له به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما له ڕۆژانى داهاتوودا به‌رده‌وامى ده‌بێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10/6/2022، ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بوارى كه‌شناسى بڵاوى كرده‌وه، سبەی شەممه ئاسمانی ھەرێمى كوردستان ساماڵ و ڕوون دەبێت، کاریگەریی ئەو بارستەھەوا فێنکەی لەسەر ناوچەکە هه‌یه، لاواز دەبێت و پله‌ی گەرما بە به‌راورد له‌گه‌ڵ ئەمڕۆ، بە ڕێژەی دوو پلەی سیلیزی بەرز ده‌بێته‌وه، كه له سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: هه‌ولێر 38 به 25 پله، سلێمانى 37 به 23 پله، دهۆك 38 به 24 پله، هه‌ڵه‌بجه 38 به 24 پله، كه‌ركووك 40 به 26 پله، سۆران 36 به 21 پله، گه‌رمیان 42 به 26 پله، ڕاپه‌ڕین 37 به 22 پله. ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، كه خێرای با ئاسایی دەبێت، لە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاواوە بە خێرایی 10 تا 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ده‌بێت. ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى باسى له‌وه‌ش كردووه، ڕۆژى یەکشەممە 12/6/2022، کاریگەریی بارستەھەوایەکی گەرمی لاواز لە باکووری ئەفریقاوە کار دەکاتەوە سەر کەشی ناوچەکە، بە ڕێژەی دوو پلەی سیلیزی پلەی گەرما بەرز ده‌بێته‌وه، بەڵام کاریگەرییه‌كه‌ى كاتى ده‌بێ، چونكه جارێكى دیكه له ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌وه له ڕۆژى دووشه‌ممه 13/6/2022 تا ڕۆژى پێنجشه‌ممه 16/6/2022، هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی بارستەھەوایەکی مەودافراوانی فێنک، کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپاوە کاریگەرییەکانی بەسەر دەریای ناوەڕاستدا دەگاتە ناوچەکە، پلەی گەرما لەو مەودایەدا جارێکی دیکە ھاوشێوەی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
گۆڕانكارییه‌كى به‌رچاو له كه‌شوهه‌وادا ڕوو ده‌دا
