وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتیی ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار له تایبه‌تمه‌ندی و بواره جیاوازه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت، بۆ خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی بكالۆریۆس و ئاماده‌یی. له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی چه‌ندان هه‌لی دامه‌زراندنی راگه‌یاند، كه بریتییه له ده‌مه‌زراندن بۆ خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی( بكالۆریۆس) له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی (كارگێری- ژمێریاری – یاسایی – تەكنەلۆجیای زانیاری)و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌كانی (ئاماده‌یی) بۆ پیشه‌ی كارگوزار له هه‌ردوو ره‌گه‌زی (نێر و مێ)، هه‌روه‌ها خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ( ئاماده‌یی) بۆ پیشه‌ی (پاسه‌وان) ته‌نها له ره‌گه‌زی (نێر). له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه ئه‌م هه‌لی كارانه بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەستبەری كۆمەلایەتی لە پارێزگای هەڵەبجە یه، سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35) ساڵ و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت. تێبینی / پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە رێكەوتی 15/6/2022 تا رێكەوتی 22/6/2022. https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdVT6n-q1WoTXRSYzQEoUZnWN6djOz1TSQ17RF71GUosBzGHg/viewform?fbclid=IwAR0bck6vu9D7UmVOgWB1kzDJIdweMJ9J_fNUD73aAa_cLnrG2LNWvW2gP7Y
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی چه‌ندان هه‌لی كار راده‌گه‌یه‌نێت
