ئێوارەی چوارشەممە لە گەڕەكی پەنجا عەلیی شاری كەركووك، پیاوێكی كورد كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. عەقید یوسف ساڵح، ئەفسەری بنكەی پۆلیسی دۆمیزی كەركووك، هەواڵەكەی بۆ (باسنیوز) پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند، پیاوێك بە ناوی (فەلاح سەباح شەریف) لە دایكبووی ساڵی 1980 لە گەڕەكی پەنجاعەلیی شاری كەركووك گوللەیەکی لە خۆی داوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە. گوتیشی: “بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەو پیاوە قەرزارێكی یەكجار زۆر بووە و پۆلیس لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستی بە ڵێكۆڵینەوە كردووە”.
كەركووك.. کەسێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
