منداڵێکی سێ ساڵان لە گۆماوێكدا خنکا

شەوی ڕابردوو خێزانێکی شاری دهۆک، بە مەبەستی کات بەسەربردن دەچنە گوندەکەی خۆیان و ئاگایان لە منداڵەکەیان نابێت و دەکەوێتە حەوزەیەکی ئاو و بەهۆیەوە دەخنکێت. بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) دوێنێ هەینی 17ی 6ی 2022، خێزانێکی دانیشتووی شاری دهۆک، لەگەڵ کەسوكاریان، بەمەبەستی سەیران و پشوودان دەڕۆنە گوندی سپیندارێ لە سنووری پارێزگای دهۆک. لە کاتژمێر 8:30ی شەوی ڕابردوو خێزانەکە سەرقاڵ دەبن و ئاگایان لە منداڵەکان نابێت، منداڵێکیان بەناوی (دێرین کاروان) تەمەن سێ ساڵ کە کچە، دەکەوێتە ناو حەوزێکی ئاو و دەخنکێت. دواتر ته‌رمی منداڵەکە لە ئاوەکەدا دەردەهێنن و بۆ توێكاری براوه‌ته‌ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆك. دانیشتووی ئەو گوندە بەشێکی زۆریان لە شاری دهۆک دادەنیشن و تەنیا هەفتەی جارێک بۆ سەیران و ئاودانی ڕەز و باخەکانیان دەڕۆنەوە گوندەکەی خۆیان، ئەو گۆماوه‌ی کە منداڵەکەی تێدا خنکابوو، بۆ ئاودانی ڕەز و باخ دروست کراوە.