ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان ئاگادارییەكی لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی كرێنشینان بڵاوكردەوە و رای گەیاند تا ئێستا پرۆسەكە بەردەوامە و خێراتر كراوە. لە ئاگادارییەكەدا هاتووە بەھۆی داواکارییەکی زۆر، لە دوو رۆژی رابردوو کار لەسەر فراوانکردن و خێراکردنی سیستەمی پڕکردنەوەی فۆرمەکە کرا، ھاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە، فۆرمی کرێنشینان فراوان و خێراتر کراوە، ئێستاش کارایە. ئاماژەشی بەوە داوە كە لە 17 تاوەکو 23ی حوزەیران، 64 ھەزار و 546 کەس، ناویان تۆمار کراوە.
دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان ئاگادارییەكی لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی كرێنشینان بڵاوكردەوە
