ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئهمریكا، زنجیره پهلاماره مووشهكییەكهی له سنووری پارێزگای كهركووكهوه كرایه سهر كێڵگهی گازی كۆرمۆر له سنووری ناحیهی قادركهرهم سەركۆنە كرد. گوتەبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا لهسهر هێرشهكانی سهر كۆرمۆر، لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند “ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشەکانی دەبێت لە سەرکۆنەکردنی هێرشە مووشەکی و هاوەنییە بەردەوامەکان کە هەرێمی کوردستانی عێراق بەئامانج دەگرن، لە نێویشیاندا ئەو سێ هێرشەی لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا کرانە سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە سنووری سلێمانی”. ئاماژەشی داوە كە ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیریی ئابووری داڕێژراون، هەروەک چۆن هەوڵی تێكدانی سەروەری عێراق و چاندنی تۆوی دووبەرەکی و ترساندن دەدەن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دووپاتی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە كردووەتەوە، تا ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. دەشڵێ لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژییە قبووڵنەکراوەدا، بەردەوام دەبن لە وەستان لەگەڵ گەلی عێراق، لە نێویشیاندا هاوبەشەکانیان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها بەردەوام دەبن لە گەڕان بەدوای هەموو دەرفەتێکدا بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و خۆشگوزەرانی عێراق.
ئهمریكا هێرشهكهی سهر كۆرمۆر سەركۆنە دەكات
