لەسەر ڕێژەی ١٥٪ى داهاتى سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی كۆنكرێتكردن و دانانی كیربستۆن لە گەڕەكی نازماوەی شاری هەولێر به بڕی 666 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت. ئهمڕۆ یهكشهمم26/6/2022، وهزارهتی شارهوانی گهشتوگوزار، راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا هاتووه، “پرۆژەی كۆنكرێتكردن و دانانی كیربستۆن بۆ كۆڵانەكانی گەڕەكی نازماوە بە گوژمەی 666 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانی بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، قۆناغی یەکەم لە 9 كۆڵان و قۆناغی دووەمیش لە 19 كۆڵان و شەقام پێك دێت”. ئاماژهی بهوهش كردووه، “قۆناغی یەکەمی پرۆژەكە کارەکانی کیربستۆن و کۆنکرێتکردنی كۆڵان و شەقامەکان لەخۆدەگرێت و قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەش پێکدێت لە 19 کۆڵان کە بڕگەکانی بڕین و ڕاخستنی چینێک چەرموود و دانانی کیربستۆن و کۆنکرێتکردنی شەقامەکان و شۆڵدەر پڕکردنەوە و کۆنکرێتکردنە. ئەم پرۆژەیە ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەو گەڕەكە بەرز دەكاتەوە و بە هەزاران هاووڵاتی دانیشتووی ئەو سنوورە لێی سوودمەند دەبن، هاوكات شارەوانیی هەولێر دەرخستەی بۆ جێبەجێكردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكەكانی دیكەی شاری هەولێر ئامادەكردووە و لە داهاتوودا جێبەجێ دەكرێن.
هەولێر.. بە گوژمەی 666 ملیۆن دینار كۆڵانەكانی گەڕەكی نازماوە كۆنكرێت دەكرێت
