تەرمى مامۆستایەکى زانکۆ لە هەولێر دۆزرایەوە

ئەو خوێندکارەی تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کرد مامۆستایەکی دیکەی کوشتووە و تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.

میدیاکانى پارتى بڵاویانکردەوە، هەمان ئەو خوێندکارەی تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و پاسەوانێکی کۆلێژەکە کرد و برینداری کردن، مامۆستایەکی دیکەی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدینی بەناوی ئیدریس حەمەخان کوشتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *