ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رای گەیاند بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و جەنجاڵی لەسەر ڕێگای سەرەکیی هەولێر – پیرمام، ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر شوێنپێچی بەرامبەر گوندی (براغ)ی بە ئاراستەی گەڕانەوە بۆ ناو شاری هەولێر داخست. شۆفێران دەتوانن ئۆڤەرپاسی گرینلاند بەکار بێنن بۆ گەڕانەوە بۆ شار، کە تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک و ساڵۆن دەبێت، بارهەڵگر و لۆریی دەبێت ئۆڤەرپاسی بەر لە گەیشتن بە تونێل بەکار بێنن.
شوێنپێچێكی ناو شاری هەولێر بەهۆی قەرەباڵغییەوە داخرا
