هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت له هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد و بازگه‌ی كاتییش داده‌نرێ، هه‌ڵمه‌ته‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامنێری (باس‌نیوز) ئاشكرای كرد: ھێزەكانی پۆلیس و زێرەڤانی و ئاسایش لە دوای بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی چەكی بێمۆڵەتیان ده‌ست پێ كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینییش هه‌ڵمه‌ته‌كه براوەتە نێو گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری ھەولێر و دەیان چەكی بێمۆڵەت دەستیان به‌سه‌ردا گیرا، چه‌ندان بازگه‌ی كاتیش داده‌نرێن.
له هه‌ولێڕ گه‌ڕان و پشكنین بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك ده‌ستی پێكرد
