شاندێكی باڵای ئه‌منی عێراق گه‌یشته مه‌خموور و بڕیاره له‌گه‌ڵ شاندیكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه كۆبێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی هه‌ماهه‌نگ و كاری هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی بۆشایی ئه‌منی. ئەمڕۆ سێشەممە 5/7/2022، شاندێكی باڵای ئه‌منی عێراق گەیشتە مەخموور و لەگەڵ سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆدەبنەوە و دۆخیی ئەمنیی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق بڵاوی كردەوەشانده‌كه بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەركانی سوپا و جێگری ئەركانی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق و ژمارەیەك فەرماندەی تری سەربازی گەیشتوونه‌ته قەزای مەخموور. ئەوەش خراوەتە ڕوو، سەردانەكە بەمەبەستی چاودێریكردن و زانیاری هەواڵگیری و ئەمنیی لەگەڵ سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ دەكەن. ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان و بەغدا جارێكی تر كۆبوونەوەكانی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان بۆ تاتوتوێكردنی دۆخی ئەمنی ناوچە كوردستانییەكان و هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش دەستی پێكردوەتەوە.
شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە مەخموور و لەگەڵ سەرۆكی ئەركانی پێشمەرگە كۆدەبنەوە
