ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجام ده‌دات و چه‌ند ته‌وه‌رێك ده‌خرێنه به‌ر باس. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/7/2022، ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس: – ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت. – پێشنووسی پڕۆژەیاسای نوێی کار. – ڕاپۆرتی دارایی هەرێمى كوردستان لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان. – هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکوومەتی هەرێمى كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.
ئەنجوومەنی وەزیران داهات و خەرجییەكانی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ تاوتوێ دەكا
