پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

ئەمڕۆ هەینی سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان بڵاو كردەوە. لە پەیامەكەی سەرۆكی بارزانیدا هاتووە “بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان فراوانتر ببێت و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا. جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی”.