ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەوییەکانی کەرتی 3000 ی گەڕەکی سێبەردان له هه‌ولێر كه‌وته بواری جێبەجێ کردنه‌وه. ئه‌مڕۆ 9/7/2022، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، “پرۆسەی ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سێبەردان خرایه بواری جێەجێکردنه‌وه”. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، “دوای ڕەزامەندی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ ڕێگەپێدان درا بە دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەویەکانی کەرتی سێ هەزاری لە گەرەکی سێبەردان. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، دوای پێدانی ڕەزامەندی بۆ دروستکردنی خانوو لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی سێ ، دەست کراوه بە کارکردن و کردنەوەی شەقامەکان.
زه‌وییه‌كانی كه‌رتی 3 هه‌زاری گه‌ڕه‌كی سێبه‌ردان رێگه‌پێدانی دروستكردنی خانوویانبۆ ده‌چوو
