كۆیە.. پێنج كەس لە رووداوێكی هاتوچۆدا بوونە قوربانی

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٩ی ٧ی ٢٠٢٢ و لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا، لە سنووری قەزای كۆیە، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە، پێنج كەسی دانیشتووی قەزای كەلار بوونە قوربانی. عەقید كارزان مەجید، بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەسەر ڕێگەی سماقووڵی نزیك گوندی هیزۆپی بچووكی سەر بە قەزای كۆیە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاتڕۆڵ، دوو كەس گیانیان لە دەست دا و سێ كەسی دیكەیش بریندار بوون، كە برینی یەكێكیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی هەولێر كرا”. گوتیشی: “ئەو ڕووداوەی هاتوچۆ بەهۆی تیژڕەوییەوە ڕووی داوە”. ئەوەشی گوت: “قوربانییانی ئەو ڕووداوەی هاتوچۆ دانیشتووی قەزای كەلارن و بە مەبەستی گەشتكردن هاتبوونە سنووری قەزای كۆیە”.