ئەمڕۆ دووشەممە دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستیان بەسەر 19 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت. لەمبارەیەوە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 11ـی ته‌مووز / یۆلیۆی 2022 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له پێناو سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و بوونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست، له 27ـی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 19 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا بگرن. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هاونیشتمانیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌رده‌م چاوكراوه ده‌بین. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، تۆمه‌تباران و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و راپێچی به‌رده‌م دادگایان ده‌كه‌ین.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردەوە
