پلەی گەرما لە هەندێك شوێنی هەرێمى کوردستان دەگاتە 48

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى کرد لە سبەینێوە پلەکانى گەرما بۆ ماوەى پێنج ڕۆژ بەرز دەبنەوە و بەرزترین پلەش دەگاتە 48 پلەى سەدى. بەپێى ڕاگەیەندراوەكەى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، بەهۆى کاریگەرى درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە و هاتنى شەپۆلى گەرما بۆ سەر ناوچەکەمان پێشبینى دەکرێت لە بەیانى 13/7/2022 بە دواوە تاکو 17/7/2022 ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ بێت و خێرایى با لەسەرەخۆ بۆ مامناوەند دەبێت. پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەبێت بە چەند پلەیەک. لە سەنتەری پارێزگاکانى هەرێمی كوردستان، لە هەولێر لە نێوان 45-47 پلە دەبێت، لە سلێمانى 42-45 پلە و لە دهۆکیش 42-44 پلە دەبێت، لە کەرکووکیش 46-48 پلە دەبێت و لە هەڵەبجەش 44-46 پلە، لە ئیدارەى گەرمیانیش 46-48 پلە دەبێت و لە ئیدارەى ڕاپەڕینیش 42-45 پلە و لە قەزاى سۆرانیش 44-46 پلە دەبێت.