روونکردنەوە لەبارەی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبا دەدرێت

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دەدات. لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبا بڵاویکردووەتەوە: “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 13/7/2022، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بووەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا کەم بووەتەوە”. ئەوەش خراوەتە روو: “تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و پێشبینی دەكرێت لەماوەی 3 – 4 كاتژمێری داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە”.