خانەوادەی ئەو سێ برایەی کە لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە گوندی خدرجیجه لە بناری قەرەچوغ شەهیدبوون، سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبەرامبەر تۆڵەکردنەوەی بکوژانی کوڕەکانی. به‌یان مه‌لا عوسمان، دایكى سێ شه‌هیدى خدرجیجه به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: “ئه‌مرۆ كه هه‌واڵى ئه‌و تیرۆرستانه‌م بیست كه به سزاى خۆیان گه‌یشتن ئه‌و هه‌واڵه زۆر دڵخۆشى كردم، ئه‌و رۆژه‌م له بیره كه تیرۆرستان هێرێشانكرده سه‌ر ئێمه سێ ڕۆڵه‌یان شه‌هید كردم سه‌رۆكى حكوومه‌ت خۆى هاته لام و دڵنه‌وایی كردم و به‌ڵێنى پێدام كه تۆڵه‌ى ئه‌و شه‌هیدانه‌م بۆ ده‌كاته‌وه ئه‌مرۆش ئه‌و تۆڵه‌یه‌م به چاوى خۆم بینى زۆر دڵخۆشى كردم”. گوتیشى: “داواكارم له سه‌رۆك بارزانى ئه‌و كورده‌ى له‌گه‌ڵیان بوو داوكارم ئه‌ویش سزاى خۆى وەربگرێت، چونكه خیانه‌ت كردن زۆر گرانه، ئه‌مرۆش له سایه‌ى سه‌رۆك و پێشمه‌رگه‌وە كه‌ندێناوه زۆر ئارامه، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نەبوایە ده‌بوو ئێستا لێره نه‌باین”. ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: “من زۆر سوپاسى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌م وه زۆر سوپاسى كاك مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌م كه ئه‌و رۆژه هات فرمێسكى بۆ ئازارى ئێمه رشت و هاوخه‌مى ئێمه بوو، ئه‌مرۆش دڵمان زۆر خۆشه واده‌زانم كوڕەكانم زیندوون، دەمەوێ له نزیكه‌وه سوپاسی سەرۆک بارزانی و کاک مەسرور بارزانی بكه‌م”. نازم ئيسماعیل براى شه‌هیده‌كان به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند: “سەرۆک بارزانی و سه‌رۆكى حكوومه‌ت به‌ڵێنیان به ئێمه دا كه تۆڵه‌ى خوێنى ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كاته‌وه ئه‌مرۆش به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى به جێگه‌یاند ئه‌و رۆژه‌ى كه هاته لامان له‌شكرى تایبه‌تى یه‌كى بۆ ناردین هێزێكى تۆكمه‌ى بۆ هێناین ئه‌گه‌ر جه‌نابى سه‌رۆك و كاك مه‌سرور بارزانی به هانه‌ى ئێمه‌وه نه‌هاتبان خه‌ڵكى ناوچه‌كه چۆڵى ده‌كرد كه ئه‌وان هاتن خه‌ڵكه‌كه وره‌ى به‌رز بووه‌وە، دواى هاتنى فه‌رمانده مه‌نسور بارزانیش داعش له سنوورى كه‌ندێداوه سوقتى كرد”. ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: “كه كاك مه‌سرور هاته لامان فرمێسكى بۆ رشتین بۆ ئێمه گه‌وره‌یی بوو له کام وڵات بووه سه‌رۆك وه‌زیران بێت فرمێسك بۆ هاووڵاتى بڕێژێت كه جه‌نابى كاك مه‌سرور بارزانی فرمسێكى بۆ خه‌مى ئێمه رشت ئه‌وه تا قیامه‌ت له بیر ناكرێت”. نازم ئیسماعیل ئه‌و كوڕه‌ى له كاتى هێرشەکەى داعش داواى كرد كاك مه‌سرور به هانه‌وایه‌وه بێت بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند: “من ئه‌و كاته داوام كرد كاك مه‌سرور بێته سه‌ر هێڵ ٢٤ سه‌عاتى نه‌برد جه‌نابى سه‌رۆكى حكوومه‌ت هاته سه‌ردانم و به‌ڵێنى پێدام كه تۆڵه‌مان بۆ بکاتەوە، ئه‌مرۆش زۆر خۆشحاڵین تیرۆرستان به سزاى خۆیان گه‌یشتن”. هەروەها شه‌وبۆ ئه‌حمه‌د هاوسه‌رى یەکێک لە شه‌هیدەکان بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند: “هاوسه‌ره‌كه‌م له‌م ڕۆژه شه‌هید بوو بۆ ئێمه ناخۆش بوو كچێكى له دواى خۆى جێهێشت به ناوى (كانى)، به‌ڵام من ئه‌و خه‌مه گه‌وره‌ى هه‌موو لێره‌وه ده‌ڵێم به كۆتا هات چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه بووم بكه‌رانى ئه‌م كاره تیرۆرستییه به سزاى خۆیان بگه‌ن سوپاسى جه‌نابى كاك مه‌سرور بارزانى ده‌كه‌م كه به‌ڵێنى به جێگه‌یاند”.
دایكى سێ شه‌هیدەکەی خدرجیجە: بە تۆڵەکردنەوەی بکوژانی رۆڵەکانم، زۆر دڵخۆش بووم
