وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی گرنگی لەبارەی پێوەری زیرەك بڵاوکردەوە. وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “پێوەری زیرەك بە هیچ شێوەیەك سەرپێچی لەسەر ناكرێت و ئەو سەرپێچیكارانەش كە لە دەرەوەی پێوەرەكە سەرپێچیان كردووەتە سەر تۆڕی نیشتمانیی كارەبا و زیان بە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا دەگەیەنن، راستەوخۆ لە رێگەی داتا سەنتەری پێوەری زیرەكەوە شوێنەکەیان دیاری كراوە”. ئەوەش خراوەتە روو کە لە هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران و سزادانیان دەست پێدەكات.
روونكردنەوەیەکی گرنگ لە وەزارەتی كارەباوە
