بە بۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: ”لە سێ ساڵی كاركردنمان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پاڵپشت به راسپارده‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌ت له یاسای چاكسازی، هه‌نگاوی گه‌وره و كاریگه‌رمان ناوه، كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی لێ كه‌وتووەته‌وه، بۆ نموونە، لە ڕێگەى به‌ئه‌لیكتڕۆنیكردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه له رێگای چه‌كی بانكی و كردنه‌وه‌ی حیساب بانكی، تا ئێستا 33 هەزار و 382 ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه به شێوه‌ی چه‌كی بانكی مووچه وه‌رده‌گرن”. شۆڕش ئیسماعیل، گوتیشی: ”دوو پڕۆژە‌ی گرنگی مێژووییمان تەواو کردوون، کە ده‌سكه‌وتێكی گرنگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، ئه‌وانیش دروستكردنى یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاریی سه‌ربازی بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پڕۆژە‌ی ستراتیژی به‌رگری بوون”. لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی پێشمەرگەش، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، سێ هەزار و 86 دۆسیه‌ی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نیشین له وه‌زاره‌تی دارایی و هەزار و 86 دۆسیه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر دژ به تیرۆریستانی داعش‌یش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی 70 و 80 گواستراونەتەوە بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان. وەزیری پێشمەرگە، راشیگەیاند: ”ڕێگریمان له به‌هه‌ده‌ردان کردووە و لە ساڵێکدا نزیكه‌ی هەشت ملیار دینارمان گەڕاندووەتەوە بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت. هەروەها نزیکەی 14 ملیار دینارمان بۆ هاوكاری و تێچووی چاره‌سه‌ری بریندارانی جه‌نگ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له قه‌رزی كه‌ڵه‌كبووی سه‌ر وه‌زاره‌ت خەرج کردووە و پلانی كاركردن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی لە ڕێگەى گەورەترین کۆمپانیا ئامادە كراوە، كه بودجه‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ته‌رخان كراوه”. روونیشی کردەوە، کە هه‌زار ئه‌فسه‌ر و 31 ماستەرى سەربازى له خولی كۆلێژە سه‌ربازییەکان پێگەیەنراون و نزیکەى 300 ئه‌فسه‌ر و پله‌دار بۆ خولی جۆراوجۆر نێردراونەتە دەرەوەی وڵات و 250 ئه‌فسه‌ر له خوله‌كانی زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی بەشدارییان کردووە. وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند: ”دوو كه‌تیبه‌ی تۆپخانەی مه‌یدانیی 1 و 2 و یه‌كه‌ی جێنده‌رى و چوار بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شمان دروست کردوون، هەروەها شانەیەکى میدیا و هۆشیاریی پێشمه‌رگه‌مان بە هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی جه‌نگیی عێراقی دامەزراندووە و بەمەش لێدوان و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانیمان بۆ گشت فه‌رمانده و لێپرسراو و ئه‌فسه‌ران ڕێک خستووەتەوە و لیواکانى (15، 17، 18، 19، 21 و 22) و هێزەکانى پشتیوانیى یەک و دوومان لە هەردوو یەکەى 70 و 80 گواستووەتەوە سەر وەزارەتمان، کە بە هەموویانەوە ژمارەیان زیاتر لە 28 هەزار ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیە”. شۆڕش ئیسماعیل، گوتیشی: ”پێداچوونەوەمان بە نۆ هەزار و 578 کەمئەندامى پێشمەرگە کردووە و لە لایەن لیژنەی باڵای پزیشکییەوە پشکنینمان بۆیان کردووە، دەركەوت تەنیا چوار هەزار و 664 کەمئەندام ڕێژەی پێویستیان هێناوە، بەمەش داهاتێکى زۆرمان گەڕاندەوە بۆ حکوومەت. هەروەها لە سێ ساڵى ڕابردوودا، خشته‌ی پله‌به‌رزكردنەوەی ئه‌فسه‌رانمان بۆ ساڵه‌كانی 2016 و 2017 گەڕاندووەتەوە، كه زیاتر لە شەش هەزار کەس بوون و وا بڕیاریشه به‌م نزیكانه خشته‌كانی 2018 و 2019ـمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه”. وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند: ”بۆ پاراستنى گیانى پێشمەرگەکانمان، میحوەر و سه‌نگه‌رە‌كانمان لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان كۆنكریت کردووە و 70%ى کارەکانیان تەواو بووە”. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جەختی كردەوە: ”بۆ پاراستنى ئەمنیەت و ئاسایشى خەڵکى هەرێمى کوردستان، شەو و ڕۆژ لە ئەرکدا بووین و بە بەردەوام و مانگانە زیاتر لە دوو هەزار چالاكیمان لەم بوارەدا كردووە، بەمەش ڕێگریمان کردووە لە هەر جۆرە زەرفەر و گورزێکى تیرۆریستان و هەر بۆ ئەم مەبەستە دووربینی حه‌راریشمان بۆ ته‌واوی میحوه‌ره‌كان دابین کردووە”.
وەزیری پێشمەرگە: 33 هەزار و 382 ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه به شێوه‌ی چه‌كی بانكی مووچه وه‌رده‌گرن
