مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پێكهاته‌ی سابیئه‌ی مه‌ندائی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لەلاپەڕەی خۆی لە توویتەر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پێکهاتەی سابیئەی مەندائی دەکات. لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە”بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی مەندائییەکان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی سابیئەی مەندائی لە عێراق و جیهان دەکەم، هیوای خێر و خۆشییان بۆ دەخوازم”. له‌ تویته‌كه‌ی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە “هیوای ئارامی و ته‌باییتان بۆ دەخوازم، داوا لە یه‌زدان دەکەم جه‌ژنی ئەوان و ته‌واوی مرۆڤایەتی به‌خۆشی و شادی، له‌نێو كه‌شوهه‌وای پێكه‌وه‌ژیان، خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی بكه‌نه‌وه‌”.