ئهمڕۆ یهكهم كاروانی حاجییانی ههرێمی كوردستان كه ژمارهیان 200 حاجییه، له ڕێگهی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێرهوه گهڕانهوه ههرێمی كوردستان. کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئهمڕۆ دووشەممە 18/7/2022، یەکەم کاروانی حاجییانی ھەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 200 حاجییە و هەموویان دانیشتووی پارێزگای ھەولێرن، لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەڕانەوە ھەرێمی کوردستان. بەشدارانی حەج لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ 2120، حاجی بوون و بە 5 کاروان تا 24ی تەمووزی 2022، دوای جێبەجێکردنی فەریزەکانی حەج دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، سبە و دووسبەی دوو کاروانی دیکە کە دانیشتووی پارێزگاکانی سلێمانی و دھۆکن دەگەڕێنەوە و تەواوی حاجییان لە ڕووی تەندروستییەوە سەلامەتن و توشی ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو نەبوون. شایانی باسه، دوای 2ساڵ وەستانی حەج، بەھۆی پەتای کۆڕۆنا، ئەم ساڵ 2 ھەزار و 120 ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان بەشداری حەجییان کرد، و بڕیاریشە بۆ ساڵی 2023 ڕێژەکە ئاسایی ببێتەوە و زیاتر لە ٤ ھەزار ھاووڵاتی بەشداری حەج بکەن و مەرجی تەمەن لەسەر ھاوڵاتییان ھەڵبگیرت.
یەکەم کاروانی حاجییان گەرانەوە ھەرێمی کوردستان
