فوئاد حوسێن و شاندێکی باڵای سەربازیی عێراقی گەیشتنە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازییان لێکرا. ئەمڕۆ ئێوارە 20/7/2022، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای حکومەتی عێراقی، کە پێکهاتبوون لە د. فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و فەریقی یەکەمی روکن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و شاندێکی یاوەریان. وابڕیارە، هەر ئەمڕۆ شاندی هاوبەش سەردانی ئیدارەی زاخۆ و ئەو ناوچەیە بکەن، کە بەر بۆردومانەکان کەوتووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون، بۆئەوەی لەنزیکەوە زیانە گیانی و مادییەکانی ناوچەکە ببینن و ئاگاداری روداوەکە بن.
فوئاد حوسێن و شاندێکی باڵای سەربازیی عێراقی گەیشتنە هەولێر
