ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق نزیكه‌ی 100 واژۆیان كۆ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی گوندی په‌ره‌خێ له سنووری زاخۆ له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێ، وا بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ. ئه‌مڕۆ 21/7/2022، ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق واژۆیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان عێراق ده‌رباره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی گوندی په‌ره‌خێ له سنووری زاخۆ كۆكردووه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه بكرێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران و هاوكات له باره‌ی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی توركیا له زاخۆ زانیاری و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بخاته ڕوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، وابڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت. شایانی باسه دوێنێ 20/7/2022، سوپای توركیا بۆردومانی هه‌وارگه‌یه‌كی گه‌شتیاریی له گوندی په‌ره‌خێ له سنووری ئیداره‌ی زاخۆ كرد و له ئه‌نجامدا 9 گه‌شتیاری به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب كوژران و 23ی دیكه‌ش بریندار بوون.
په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی زاخۆ كۆده‌بێته‌وه
