کەمێک پێش ئێستا، جارێکی دیکەی سوپای تورکیا گوندی پەرەخی لە سنووری زاخۆ بۆردومان کردەوە ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە ئەنجامی تۆپباراندا 9 گەشتیاری عێراقی لە هەمان شوێن کوژران و 29ی دیکەش زامدار بوون. دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە(باسنیوز)ی راگەیاند: “کەمێک پێش ئێستا تورکیا بۆردومانی سنووری گوندی پەرەخی کرد و ئێستا بەمەبەستی زانینی ئاستی زیانەکان بەرەو شوێنی رووداوەکە بەرێکەوتووین”. ئاماژەی بە ئەوەش دا کە تەنیا لەم هەفتەیەدا زیاتر لە سێ جار گوندی پەرەخ لە سنووری ئیدارەی زاخۆ بۆردومان کراوە.
تورکیا گوندی پەرەخی سنووری زاخۆی تۆپباران کردەوە
