بڕە پارەیەک دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی کرێی وانەی زێدەکی مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین. بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) ئەمڕۆ دووشەممە 24/7/2022، وەزارەتی دارایی رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی بڕی زیاتر لە 204 ملیۆن دینار، وەک کرێی وانەی زێدەکی بۆ مامۆستایان لە زانکۆی سەڵاحەدیین بۆ مانگی 10ی2021. بەپێی رێنوێنی ژمارە 7ی ساڵی 2015ی وەزارەتی دارایی، خەرجکردنی کرێی وانەی زێدەکی بۆ مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەپێیت چەند خاڵێک کە لە ناوەرۆکی رەنوێنییەکەدا هاتووە، خەرج دەکرێت.