لە سنووری پارێزگای دیالە چەكدارانی داعش هێرشێكی چەكدارییان كردە سەر گوندێك و كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە. میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە كە درەنگانی شەوی یەكشەممەی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشێكی چەكدارییان كردە سەر گوندی سەیدی سەر بە ناحیەی سەلامی سەر بە پارێزگای دیالە. ئاشكراش كراوە كە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داعشدا كەسێك كوژراوە و شەش كەسی تریش بریندار بوون كە دانیشتووی گوندەكە بوون و دوای ئەو هێرشە ئینجا هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە سنووری گوندەكە بە دوای تیرۆریستاندا دەست پێ كردووە.
چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندێک و قوربانیی لێ كەوتەوە
