وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد کە دابەشکردنی بەشی شەشەمی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان بۆ ساڵی 2022 بەردەوامە و داوایەکیش ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات. ئەمڕۆ شەممە 20/8/2022، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەداوە کە دابەشکردنی ژەمی شەشەمی سەبەتەی خۆراک هاووڵاتییان بۆ ساڵی 2022 بەردەوامە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی ماددە خۆراکییەکان. هەروەها وەزارەتی بازرگانی عێراق هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لەڕێگەی هێڵە گەرمە ڕاگەیەندراوەکانەوە سەرپێچییەکان ڕابگەیەنن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆنترۆڵ و پلاندانان. لە چەند رۆژی رابردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردبووەوە کە بڕی زیاتر لە ٤٠ هەزار تۆن برنجی تایلەندی بارێکی نوێی ئاوە تەماتە گەیشتووەتە کۆگاکان و دوای پشکنینی تاقیگەیی بەمەبەستی گونجاوی خواردن دابەشی سەر هاووڵاتییان دەکرێت. پێشتر خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاندبوو: “وەزارەتی بازرگانی بۆ کڕینی بەشەخۆراکی یەک مانگ، پێویستی بە 267 ملیار دینارە”. بەگشتی، سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە: 1- شەکر الاتحاد 1کغم.2- زەیت السوسن عێراقی یەک دەبەی 1 لتری.3- دۆشاوی تەماتەی تورکی 1 قوتی 400 غم.4- فاصولیا 500 غم.5- لەتکە نۆکی 500 غم.6- برنج تایلەندی 3 کگم.
داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن
