وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دروستکردنی دوو تونێلی لە قەزای دەربەندیخان راگەیاند و تونێله كۆنه‌كه‌ش نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/8/2022، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،راگەیەندراوێكی بڵاو كرده‌وه تێیدا هاتووه، “له ھەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ تەواوکردنی رێگای دووسایدی دەربەندیخان – کەلار”. ئاشكراشی كردووه، “ھەفتەی داھاتوو بە بەشداری نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پلاندانان، گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیایەکی پسپۆڕ ده‌كه‌ین بۆ دروستکردنی دوو تونێلی نوێ له قه‌زای دەربەندیخان”. له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، “لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، بایەخی تایبەتی بە رێگەوبانی سنوورەکە داوە، بەجۆرێک کە لە تەمەنی ئەم کابینەیەدا رێژەی ئەنجامدراوی پرۆژەی رێگای دەربەندیخان – کەلار، گەیشتوەتە زیاتر لە 55%، لەکاتێکدا پێشتر رێژەی ئەنجامدراو 15%کەمتر بووە”. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه “وەزارەتی دارایی، بە نوسراوی ژمارە (8343) و بە واژۆی بەڕێز وەزیری دارایی، رەزامەندی بۆ تەرخانکردنی بڕی 187 ملیۆن و828 هەزار دینار دەربڕیوه بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، بەمەبەستی چاککردنەوەی تونێلەكه و کارئاسانیکردن بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان”.
ده‌ربه‌ندیخان.. دوو تونێلی نوێ دروست ده‌كرێ
