ئەمڕۆ سێشەممە میدیاكانی عێراق هەواڵی گیانلەدەستدانی فڕۆكەوانێكی سوپای عێراقیان لە ئەمریكا بڵاو كردەوە. بەپێی هەواڵەكان، ئەفسەرێكی سوپای عێراق كە فڕۆكەوان بووە لە هێزی ئاسمانی، لە كاتی راهێناندا لە ئەمریكا خنكاوە. میدیاكانی عێراق ناوی فڕۆكەوانەكەیان ئاشكرا نەكردووە، تەنها ئاماژەیان بەوە داوە كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا، میدیالیای ئازایەتی وەرگرتووە.