مەسرور بارزانی: ئەرکی لەپێشینەمان دابینکردنی ئاوی پاکە بۆ هاووڵاتییان

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند ئەرکی لەپێشینەمان دابینکردنی ئاوی پاکە بۆ هاووڵاتییانمان. سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە “ڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاو بۆ شارەکانی کوردستان دابین دەکرێت، واتە 500 لیتر بۆ هەر بەشدارێک لە ڕۆژێکدا”. مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی کار دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.