مهسرور بارزانی بهبۆنهی ساڵیادی تاوانی ئهنفالی بادینانهوه پهیامێكی بڵاو كردهوه و تێیدا رایگهیاندووه، ئهو عهقڵیهتهی له پشت ئهو تاوانه بوو، دهبێ نهمێنێ. ئهمڕۆ پێنجشهممه 25/8/2022، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، پهیامێكی به بۆنهی ساڵیادی ئهنفالی بادینان بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، “له شاڵاوی ئەنفالی بادینان، کە دوا قۆناخی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال بوو ، ڕژێمی عێراق، وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان ، تاوانێکی هۆڤانەی دیکەی بەرامبەر خەڵکی دەڤەری بادینان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو شاڵاوەدا کە چەکی قەدەخەکراوی تێدا بەکارهێنرا، هەزاران کەس شەهید و بێسەروشوێن کران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەر و سەدان گوندیش وێران کران”. ئاماژهی بهوهش كردووه، “لە سی وچوارمین ساڵڤەگەڕی ئەم تاوانە دڕندانەیەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانیانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە و جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە، کە پێویستە حکوومەتی عێراق بە پێی دەستوور، زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبوو بکاتەوە کە مافێکی ڕەوای خەڵکی ستەملێکراوی کوردستانە. له كۆتایی پهیامهكهدا رایگهیاندووه، “پێویستە ئەو عەقڵیەتەی کە لە پشت ئەنجامدانی ئەم کارەسات و تاوانانەدا بوو، نەمێنێت و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بکرێت”. لە ساڵڤەگەڕی ئەنفالی بادیناندا، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بادینان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان .