کەشناسی: پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان نزمتر دەبنەوە

بەڕیوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە ئەمڕۆ کەش لە هەرێمی کوردستان،ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان ئەگەری بوونی تۆزێکی کەم هەیە، خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بە بەرارورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە سبەی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-هەولێر : 42سلێمانی : 41دهۆک : 40کەرکوک : 44هەڵەبجە : 43زاخۆ : 42سۆران : 40گەرمیان : 46