هونەرمەندێکی لیبیایی دوای لایڤیێک کوژرا

هونەرمەندێکی خەڵکی لیبیا لەنێو لایڤێک لە سۆشیال میدیا دەڵێ با وێنەیەکی پێش مردن بگرم، بۆ سبەی تەرمەکەی دۆزرایەوە. هونەرمەندی کۆمیدیی لیبی مستەفا بەرەکە، شەوی هەینی، لە شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا، دەکەوێتە نێو دوو گرووپی شەڕکەر، ئەویش لایڤ دەکاتەوە و چەند هاوڕێیەکیشی لە لایڤەکە بەشداری پێ دەکات و زیاتر لە 200 هەزار بینەر سەیری دەکەن. لەنێو لایڤەکەیدا لە کاتێکدا دەنگێکی زۆری گوللە دەبیسترێ، بەرەکە دەڵێ با دوایین وێنەی بەر لەمردن بگرم، ئیتر دوای لایڤەکە، بەیانیی رۆژی شەممە وێنەی تەرمەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە. بۆ بینینی بەشێکی لایڤەکە کلیک لێرە بکە: