بەردەڕەش.. رووداوێکی هاتوچۆ حەفت قوربانیی لێکەوتەوە

ئەمشەو لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش دوو کەس گیانیان لەدەست دا و پێنج کەسی دیکەش زامدار بوون. پەیامنێری(باسنیوز) لە دەڤەرەکە ڕای گەیاند، کاتژمێر (١٠:٠٠)ی شەوی یەکشەممە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان ناحیەی دارەتوو و شارۆچکەی بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک ئافرەتێکی تەمەن 39 ساڵ و منداڵێکی چوار ساڵ گیانیان لەدەست دا. ئاماژەی بە ئەوەش دا کە هەر لە ئەنجامی رووداوەکەدا پێنج کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.