لە شارێكی ناوەڕاستی كۆماری توركیا، دوو بنەماڵە كە یەكێكیان كوردن، بوو بە شەڕیان و لە ئەنجامدا پێنج كەس كوژران و بریندار بوون. بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز) و ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی كە لە میدیاكانی توركیاوە بڵاو كراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئابی 2022، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە لە شاری كۆنیای ناوەڕاستی توركیا ڕووی داوە كە هەردوو بنەماڵەكە دراوسێی یەكترن و یەكێكیان كوردن. هاوكات باس لەوە دەكرێ كە شەڕەكە یەكجار توند بووە و لە ئەنجامدا سێ كەس كوژراون و دووی دیكەش بریندارن، بەڵام نازاندرێت ئاخۆ كوژراوەكان لە بنەماڵە كوردەكەن یان نا؟ ئەمە لە كاتێكدایە كە تا ئێستا پۆلیس و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی توركیا هیچ زانیارییەكی فەرمییان لەمبارەیەوە رانەگەیاندووە.
لە شارێكی توركیا شەڕی دوو بنەماڵە سێ كوژراوی لێ كەوتەوە كە یەكێك لە بنەماڵەكان كوردن
