وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرەمی کوردستان لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی و ژمارەیەک لە بازرگانانی سنووری پارێزگاکە کۆبووەوە. وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 31/8/2022، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی و ژمارەیەک لە بازرگانانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گوێگرتن له داخوازییه‌كانیان کۆبوەوە”. ئەوەش خراوەتە روو: “لەكۆبوونه‌وه‌كه‌دا، کە بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم – سلێمانی و بەڕێوەبەری چاودێری گومرگی ئامادە بوون، تاوتوێی جوڵەی بازرگانی و ئەو کێشەو گرفتانە کرا کە بونەتە ھۆی کەمبوونەوەی جوڵەی بازرگانی”. ئاماژە بەوەش دراوە کە لە لایه‌ن وه‌زیری داراییەوە سەرجەم کێشەکان و گرفتەکان و داواکاری و پێشنیارەکانیان بەھەند وەرگیراو، وەزیری دارایی بەڵێنی ھاوکاریکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی پێدان. روونیشکراوەتەوە کە ھاوکات بەڕێوەبەری گشتی گومرگ ڕا‌سپێردرا بۆ بەردەوام بونی کۆبونەوەکان و ھاوکاری کردنیان. جێی ئاماژه‌یه له 15/8/2022، به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات جه‌ناب نوری و كوێستان محمد وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی به وه‌كاله‌ت سه‌باره‌ت به دۆخی كارگه‌كان و كێشه‌و گرفته‌كانیان له ڕووی باج و ڕسوماته‌وه، بڕیاردرا كار ئاسانیان بۆ بكرێت ئه‌وه‌ش له پێناو په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێانی ناوخۆیی.