لە کفری مینێک تەقیەوە و دوو کەس بەسەختی بریندار بوون

بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە قەزای کفری دوو کرێکار بە سەختی برینداربوون و گوازراونەوە بۆ نەخۆشخانە. بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2/9/2022، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لەناو یەکێک لە شوێنەکانی کۆکردنەوەی ئاسن لە کفری، دوو کرێکار بەسەختی بریندار بوون. هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو کرێکارە باوک و کوڕێکن دوای برینداربوونیان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.