مەسرور بارزانی بە ناوی ‘كوردستان’ بەشداری لە ترێندی یەك وشەدا دەكات

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تویتەر” بە ناوی “كوردستان”، بەشداری لە ترێندی یەك وشەدا كرد، وەك وشەی دڵخوازی خۆی. سەرۆكی حكوومەت لە تویتەکەیدا تەنها نووسیویەتی “کوردستان”، وەك ئاماژەیەك بۆ وشە دڵخوازەکەی خۆی بۆ بەشداریكردن لە ترێندی یەك وشەدا. لە جیهاندا ژمارەیەك سەرۆک و دەزگا و کەسایەتیی ناسراو بەشدارییان لە ترێندی یەك وشەدا کردووە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر”، لەوانەش جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە وشەی “دیموکراسی” بەشداری كردووە.