پرسەنامەیەک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی حاکم فەرهاد حاتەم، پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:- پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاکم فەرھاد حاتەم سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی-م بیست.پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان