ئەمشەو ئاگرێكی گەورە لە هۆتێل پلازای هەولێر كەوتەوە، بەرگریی شارستانیی هەولێر هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدات. هۆتێل پلازا كە دەكەوێتە سەر ڕێگەی كەركووك، لە نزیک یاریگەی فەرەنسۆ هەریری، ئاگرێكی گەورەی تێبەربووە و لە کۆنترۆڵ دەرچووە، نزیكەی ماوەی كاتژمێرێكە هەوڵی كوژاندنەوەی دەدرێت. بەشێك لە میوانانی هۆتێلەكە خۆیان گەیاندووەتە سەربانی هۆتێلەكە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكانیش، لە لایەكی هۆتێلەكە كاری نۆژەنكردنەوە هەبووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی ئاگركەوتنەوەكە نەزاندراوە.